Stay Signed In
Do you want to access your site more quickly on this computer? Check this box, and your username and password will be remembered for two weeks. Click logout to turn this off.
Stay Safe
Do not check this box if you are using a public computer. You don't want anyone seeing your personal info or messing with your site.
بگه رێوه
تا بلۆ كانم فر مێسكی چاوه كانت گه و ره ی كرد ن
په نجه كانیشم ره نگی چاوت بوو فێری نووسینی كردن
لێت پارامه وه، كه داوای نوسراوه كانی په ره‌ی دڵم مه‌كه . ئازارت ئه‌ده‌ن به ڵام بێ سود بوو گووێت لێ نه گرتم . ئه زانم زۆر تامه زرۆ بووی بۆ خوینددنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كان . به‌ڵام هه‌ستت بۆی نه بزوا. چوونكه له‌م روژه ئه‌ترسام له شه قه‌ی باڵ بده‌یت . باخی دڵم به جێ بهێڵی . په پووله ی نازدارم . پێم ووتی با لێره‌دا كۆتای به نامه ی خو شه ویستی بهێنم ، چوونكه دڵت به گۆشه‌ی خۆشه ویستی گۆش نه‌كراوه ، به‌رگه‌ی ئازاری خۆ شه ویستی گوڵ ناگریت . تۆ باڵنده‌یه كی بێ ده‌نگ و رۆح سوكی تۆ كه‌یی له خه‌می ئه شق ئه گه یت.
به‌ڵام بڵێم چی نه‌م توانی دڵت بشكێنم . راستیه‌كانت لێ بشارمه وه . زور حه زم ئه‌كرد هه‌رچی ئێسكی په‌نجه كانی ده ستمه ورد‌و خاش بكه‌م . چوونكه زۆرم لێ كردن ده‌ست كاری پێنووسه‌كه‌م نه‌كه‌ن . هیچ نه نووسن ، ئه و كه‌مه هه‌سته‌ی كه هه‌ت بوو . ئه ویشیم له ده‌ست چوو . تو چاوانی جوانت لێم ببوره . بگه‌رێوه هه‌واری ئه‌شقم . تابلۆ كانم چاوه‌رێ ی چاوانتن ، مه‌له‌یان تیا بكه‌یت و له ئامێزی گه‌رمیان بگریت . ته‌نها بۆ جارێك میوانی باخی پر له‌گووڵم به ، كام گوڵه‌ت پێ جوانه بۆت ده‌سكه نه بكه‌م . هه‌ڵاڵه‌یان تێر هه‌ڵ بمژه
ببوره . من تاوان بارم نیم ، به‌ڵكوو چاوه‌كانت فێڵیان لێ كرد م و سۆزیان دامێ ، ئه زانم چاوه‌رێ‌ی پاییزیت ، تاكوو گۆره كه‌م به گه‌ڵا داپۆشییت ، چوونكه وا پایزی چاوه كانت نزیك بوونه ته‌وه بۆ گیان كێشانم
به‌لێن ئه ده‌م ،به چاوانی پر فرمێسكاویت به‌دڵه‌ی كۆت و زنجیر كراوت. ده‌ست بخه ناو ده‌ستم. با بروین كام هه‌وارت پێ خۆشه له‌وی ره شماڵمان هه‌ڵ ئه ده‌ین ،كام كانیت پێ خۆشه له وێ ئاوی شیرینت بۆ ئه هێنم . با كۆچ بكه‌ین به ره‌و ئه‌ستێره یه‌كی تر . له گه‌ڵت دێم تا دواهه‌ناسه‌م له باخه‌ڵتا ئه‌كه‌مه هێلانه. هه موو رۆژێك وه‌ك بولبول ئه لێم خۆشم ئه‌وێیت ،خۆشم ئه وێیت.!١
هه‌موو شه وێك دلت پێم ئه ڵێ . منیش تۆم خۆش ئه‌وێت . به‌ڵام هه‌وارگه‌م لێ تێك چووه باخێكی پر له‌گو‌ڵم جێ هێشتووه . منیش پێم ئه‌وت . ئه زانم ! ئه ی ئه‌وو دڵه به‌سه‌بره‌ی پر له چاوه‌روانیت ته‌نها گووڵیك له باخه كه‌ت ماوه ، ئه ویش واخه‌ریكه گه‌رمای خه‌م هه‌ڵی ئه پرووكێنێت . باخه‌وانه كه‌شت ، له ژێر دارێكدا پاڵ كه وتووه . گالته‌ی به‌جوانی گووڵه كه ت دێت . تكایه با ئه وگووڵه‌ت بۆمن بێت ، وه‌ك گلێنه ی چاوم ئه‌ی پارێزم . تخوا مه‌گری با چاوه‌كا نت به فرمێسك سپیایی نه خا‌ته سه‌ر بیناییت ، من بێ تۆ ناژیم هه‌رچه‌نده لێشم دووریت به‌ڵام شه‌و نیه له باخه‌ڵی دڵما نه خه ویت . بۆ نام كه یت به‌هاوبه‌شی خه‌مه‌كانت . په یمان ئه‌ده‌م هه‌مووی له سه‌ر تابلۆی دڵم بكه‌م به پێشانگایه‌ك له باخی چاوانتا هه‌ڵیان واسم
نازانم چۆن بتوانم چاوو له ناو چاوانت بنێم . ئه‌ترسم به قینه وه به‌روی چاوه كانم دا بێیته‌وه ، ترووسكایی مۆمم لی بكووژینیته‌وه . وا جارێ من كز دانیشتووم له تا ریكی ژووره كه مدا ، چاوه‌روانی مۆمێكی دڵی تۆم رێگام لێ رووناك بكاته‌وه . چاوه‌روانتم . چاوه‌ریت ئه كه‌م ئه گه‌ر تا دوا هه نا سه م له ژیاند ما بێت . هه ر به هیواتم